نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى فایه‌ق تۆفیق ده‌كات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچى دوايى فايه‌ق تۆفيق په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاو ده‌كاته‌وه و رايده‌گه‌ينێت: ماوه‌یه‌ك له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو فایه‌ق تۆفیق پێكه‌وه كارمان كردوو و ساڵانێكى زۆریش له بوارى حكوومیدا خزمه‌تى كردووه. ئه‌و هه‌میشه وه‌ك كادیرێكى لێهاتووى دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر، له‌خۆبوردووانه كار و ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ كردووه و ته‌مه‌نێكى زۆرى له خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌یدا به‌سه‌ر برد.
ده‌قى په‌يامى سه‌ره‌خۆشى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچى دوايى فايه‌ق تۆفيق:.
به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواییى كادیرى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرینى كوردستان خوالێخۆشبوو فایه‌ق تۆفیق ـ م پێگه‌یشت. پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى ببه‌خشێت.
ماوه‌یه‌ك له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو فایه‌ق تۆفیق پێكه‌وه كارمان كردوو و ساڵانێكى زۆریش له بوارى حكوومیدا خزمه‌تى كردووه. ئه‌و هه‌میشه وه‌ك كادیرێكى لێهاتووى دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر، له‌خۆبوردووانه كار و ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ كردووه و ته‌مه‌نێكى زۆرى له خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌یدا به‌سه‌ر برد. گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/8/7