سیروان بارزانی: مەترسییەکانی داعش بەردەوامە و بۆشایی ئەمنی هەیە،داعش بە ئازادی لەو ناوچانە دەسوڕێتەوە
سیروان بارزانی، به‌رپرسی میحوه‌ری (6)ی هێزی پێشمه‌رگه رايگه‌یاند، هۆکاری زیادبوونی چالاکییەکانی داعش لە سنووری مەخموور و چیای قەرەچووغ بۆ هەبوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دەگەڕێتەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مەترسییەکان جددین و داعش بە ئازادی لەو ناوچانە دەسوڕێتەوە.
سیروان بارزانی گوتی: “چه‌كدارانی داعش كاتژمێر 12:30ی شه‌وی رابردوو له نزیك گوندی كهنداڵ كه‌مینێكیان داناوه، كه له‌سه‌ر رێگه‌ی مه‌خموور و دیبه‌گه‌یه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌ستگیركردووه، دواتر هه‌ندێكیان له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ئازاد كراون، به‌ڵام 5 هاووڵاتی تا ئێستا له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشن، كه دوو له‌و هاووڵاتییانه‌ی لای داعش دیلن، كوردن.
گوتیشی: “هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناوچه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه، ماوه‌یه‌كی زۆریشه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنمان هه‌یه، به‌ڵام داعش له چیای قه‌ره‌چووغ هه‌یه، له دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی چیایه‌كه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی عێراقه، جموجۆڵیان هه‌یه، تونێل و ئه‌شكه‌وتی زۆری لێیه، چه‌كدارانی داعش به به‌رده‌وامی له‌وێن، دزه‌یان كردووه‌ته ناوچه‌ی مه‌خموور”.
سیروان بارزانی بۆ كوردستان24ی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌مان له گه‌ڵ سوپای عێراق هه‌بوو، زانیارییمان داونه‌تێ، به‌ڵام ئه‌وان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نییه، یان ده‌سه‌ڵاتیان نییه، ئێستا بۆشاییه‌كی زۆری ئه‌منی له‌ناوچه‌كه هه‌یه، به‌ر له ساڵی 2017 ناوچه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزی ئێمه‌دا بووه و داعش نه‌یده‌توانی نزیك بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی درووست بووه، چه‌كدارانی داعش جموجۆڵیان زۆر بووه، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراقیشه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئێستا چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ شه‌وان به ئازادی ده‌گه‌ڕێن، له‌وێوه دزه ده‌كه‌نه ده‌وروبه‌ری مه‌خموور و مه‌فره‌زه داده‌نێن، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان رفاندووه، له ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه، وه‌ك بڵێی ئه‌و ناوچه‌یه حكومه‌تی لێ نییه، بۆشاییه‌كی ئه‌منی له‌و ناوچه‌یه درووست بووه.
به‌رپرسی میحوه‌ری (6)ی هێزی پێشمه‌رگه روونیكردۆته‌وه، درووستبوونی ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆشاییه‌كی ئه‌منی فروان له‌و ناوچه‌یه هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌ی جموجۆڵی تێدایه، به‌رده‌وام ده‌گۆڕێت، هه‌ندێك جار نزیكه‌ی 250 چه‌كداری هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ندێكجار ژماره‌ی زیاتریش له ده‌وروبه‌ری چیای قه‌ره‌چووغ به‌دیده‌كرێت، به‌پێی زانیارییه‌كان ئێستا له هه‌ردوو دیوی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای چیای قه‌ره‌چووغ، 100 چه‌كداری داعشی لێیه، بۆردومانی هاوپهمانانیش به‌رده‌وامه.
سیروان بارزانی جه‌ختی كردۆته‌وه، كه چه‌كدارانی داعش ئه‌و هێزه‌ی جارانیان نه‌ماوه، به‌ڵام ماوه‌ماوه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌كه‌ن و هاووڵاتیان ده‌ڕفێنن، سوپای عێراقیش ئه‌و توانایه‌ی نییه رێگری له‌و هێرشانه‌ی داعش بكات.