ئێران لەبارەی ھەڕەشەکانی ئیسرائیل: “وەڵاممان توند دەبێت”

 

 

فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمیر عەلی حاجیزادە لەبارەی ھەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران رایگەیاند “وەڵامی ئێران بەرامبەر ھەر جۆرە ھێرشێکی دوژمن، توند و رووخێنەر دەبێت”.

 

ئەمیر عەلی حاجیزادە لەبارەی ھەڕەشەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نەفتالی بێنێت و وەزیری بەرگریی، بێنی گانتز ھەروەھا لێدوانەکانی بەرپرسێکی ئەمریکی لەبارەی ئێران، لێدوانی بۆ میدیای دەوڵەتی ئێران دا.

 

هه‌روه‌ها فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران  رایگەیاند “پێشتر تاقیانکردەوە و دەزانن کە چۆن وەڵامیان دەدرێتەوە. ئێمە ھەم ھێزمان ھەیە و ھەمیش ئیرادەی بەکارھێنانی ئەو ھێزەمان ھەیە. بە دڵنیاییەوە وەڵامی بەھێزمان دەبێت. بۆیە با ھەڵەیەکی لەم جۆرە نەکەن”.

 

فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمیر عەلی حاجیزادە ھەر لەبارەی ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر ئێران گوتی: “وەڵامی ئێران بەرامبەر ھەر جۆرە ھێرشێکی دوژمن، توند و رووخێنەر دەبێت”.

 

لە ٢٩ی تەمووزی رابردوو لە زەریای ھیندی ھێرشکرایە سەر کەشتیی M/T Mercer Street سەربە کۆمپانیای دەریاوانی Zodiac Maritime کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە و خاوەنەکەی خاوەنکاری ئیسرائیلی، ئەیال ئۆفەرە لە کاتێکدا کەشتییەکە لە تانزانیاوە بەرەو ئیمارات بەڕێ کەوتبوو.

 

 

Back to top button