کەشناسی هەرێم : کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستانی راگەیاند
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/هاوین-گهرما.jpg)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان لەنێوان پەڵەھەور و نیمچەھەور دەبێت، ڕێژەی تۆزوخۆڵ و خێرایی با زیاد دەبێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە 9/8/2021، لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان پەڵەھەور دەبێت، لە ھەندێک کاتدا نیمچەھەور دەبێت، خێرایی با زیاد دەبێت و کەمێک ڕێژەی تۆزوخۆڵ بەرز دەبێتەوە.