حكوومه‌تی هه‌رێم هێزی سه‌ربازی له‌ ده‌روازه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان و چه‌ندین خاڵی دیكه‌ی گومرگی جێگیر ده‌كات

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێزی سه‌ربازی له‌ پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه‌ ،  له‌ ده‌روازه‌كانی   باشماخ و په‌روێزخان و  چه‌ندین خاڵی دیكه‌ی گومرگی  جێگیر ده‌كات.

نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی  حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند:  جێگیر كردنی ئه‌و هێزه‌ ، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنان و ئەوانەیە کە لە دەرەوەی رێنمایی و بڕیارەکانی حکومەت کاردەکەن.

نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت  ئەو هەنگاوە بە “سەرەتایەکی گرنگ” بۆ چاکسازی و سەروەریی و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی نێودەبات.

Back to top button