كاکەمین نه‌جار: ژمارەی كورسییه‌كانمان زیاد ده‌كات
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشبینی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كارییان كردووه و پێشبینی به ده‌ستهێنانی كورسی زیاتر ده‌كه‌ن.
کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگه‌یاندووە: پارتی لەسەر ئاستی باڵا ئامادەکاری بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کردووە، لیژنەیەکی باڵا لە مەکتەبی سیاسیی پێکھاتووە، ھەر پارێزگایەکیش لیژنەیەک ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە، تا لەسەر ئاستی بازنەکان و ئۆرگانەکانی خوارەوە، پارتی لیژنەی بۆ سەرپەرشتیکردنی بانگەشە و ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن دیاریکردووە، ئێمە خەڵکی بە ئەزموونمان ھەیە لە ھەڵبژاردن و کارەکان دابەش کراون.
کاکەمین نەجار، باسی له‌وه‌ش كردووه، “بەپێی پێشبینی ئێمە، پارتی ژمارەی کورسییەکانی ئێستای لە پەرلەمانی عیراق ھەیە، مسۆگەرە، واتە کورسی خۆمان دەھێنینەوە، بە گوێرەی ئامار و داتای بەردەست و ژمارەی ئەندامانمان، کار بۆ کورسی زیاتر دەکەین بە دەست بهێنین لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق”.
لەبارەی سیستمی ھەڵبژاردنهوه، کاکەمین نەجار ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: سیستمی ئێستای ھەڵبژاردن لە بەرژەوەندی پارتە بچووکەکان نییە، چونکە لەسەر ئاستی بازنەکان دەنگ دەدرێت، ئەوانەی دەنگیان وەک پێویست نییە، ناتوانن کورسی بە دەست بێنن، پێشتر ئەگەر لەھەر ناوچە و پارێزگایەک کاندیدێک، یان حیزبێک ژمارەیەک دەنگی بە دەست ھێنابایە، ئەوە لە کۆتایی پڕۆسەکەدا بایی ئەوەندەی دەکرد کورسی بە دەست بهێنێت، بەڵام ئێستا تەنیا کاندید لەسەر ئاستی ئەو بازنەی بۆی دیاری کراوە دەنگ ده‌هێنێت.