هه‌ڵه‌بجه : جێگرێكى تر‌ى پارێزگار ده‌ست به‌كاربوو
به‌يانى ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه جێگرێکی دیکەی پارێزگاری هەڵەبجە، كه له پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه ده‌ست به‌كاربوو.
لە ڕێورەسمێكدا كه له لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە به‌رێوه‌چوو, شاهین حەمەڕەزا، جێگری پارێزگای هەڵەبجە بۆ كاروباری كارگێڕی، دەست بەكاربوو.
له‌و باره‌يه‌وه لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، گوتى:” هەڵەبجە شارێكە مێژوویەكی لە قوربانیداندا هەیە و ئەمەش وامان لێدەدات هەموومان بە یەک دەنگ و ڕەنگ دەست لە ناو دەست بە پشتیوانی خوای گەورە و بە هیمەتی كادیرانی ئیداریمان، كارێك بكەین ڕوو سوری بۆ هەموومان بێت“.
پارێزگارى هه‌ڵبه‌جه گوتيشى :” هیواخوازم شاهین حەمەڕەزا، کە خاوەن شەهیدە و خەڵکی شارەکەیە، جێدەستی لە ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجەدا هەبێت.