توركیا روونكردنه‌وه له‌سه‌ر دانانی ئاڵای كوردستان ده‌دات
خواكوڕك
جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئەمە یەکەم جار نییە ئەم ئاڵایە ھەڵدەواسرێت. لە ھەر سەردانێکی بەرێز بارزانی ئەو پەیڕەونامە دیپلۆماسییە ئەنجام دەدرێت. ئاڵای ھەرێمی کوردستان و ئاڵای عێراق و تورکیاش ھەڵواسراوە”.
نومان کورتوڵموش كه هاوكات وته‌بێژی حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌لدرمه، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ” لە سەردانەکەی پێشووتری بارزانیش ھەر بەم شێوەیە بووە. ئەم پەیڕەونامەیە گونجاوە لەگەڵ رێساکانی دیپلۆماسی”.
ئه‌م قسانه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی توركیا له‌كاتێكدایه، كه له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئه‌سته‌نبوڵ ئاڵای كوردستان له پێشوازی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكرابوو، ئه‌م دیمه‌نه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له میدیاكانی ناوچه‌كه لێكه‌وته‌وه.