بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قۆناغی کۆتایی دایە
بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قۆناغی کۆتایی دایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلوول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادە دەکرێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، كه ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه رايگه‌ياند:” بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قۆناغی کۆتایی دایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلوول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادە دەکرێت.
وه‌زاره‌تى كاره‌با راشيگه‌ياند:” ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 8 ى 8 ى 2021 ، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح ، وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ڵ بریکار و بەڕێوەبەڕانی گشتی دابەشکردن و پارێزگاکان کۆ بووەوە و باسیان لە دوا قۆناغی ئامادەکردنی گرێبەستەکان بۆ بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا کرد.
له راگه‌يێندراوه‌كه‌يدا وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌شلێت: لە کۆبوونەوەکەدا، پریزنتەشنێک لە لایەن قاڕەمان سلێمان بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا پێشکەشکرا و پاش تاوتوێکردنی، بۆ واژووکردنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ئامادە کرا.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با باس له‌وه‌ش ده‌كات كه: بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا، دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی پیدانی کارەبا و کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی کارەبا.