حكوومهتی ههرێمی کوردستان : 60 ملیار دیناری دیكه بۆ تەواوکردنی رێگای دەربەندیخان – کەلار تەرخان دهكات
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئاشکرای دەکات، بڕی 60 ملیار دیناری دیکە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی رێگای دوسایدی دەربەندیخان-کەلار تەرخاندەکرێت و دەڵێت: ئومێدەوارین ساڵی داهاتو ئەمکاتە پڕۆژەکە تەواو کرابێت.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی ئاوهدان كردنهوه و نیشتهجێ كردنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، رۆژی یهكشهمه 8 ى 8 ى 2021 ، دانا عهبدولكهریم وهزیری ئاوهدانكردنهوه ، بهیاوهری شاندێك له وهزارهت ژمارەیەک لە پڕۆژەکانی وهزارهتیان لە سنوری گەرمیان بەسەرکردەوە.
له راگهیاندراوهكهی وهزارهتدا هاتووه: لە بەشێکی سەردانەکەدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو وەفدی یاوەری سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کردو لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەو ژمارەیەک لەبەرپرسانی ئیداری سنورەکەوە پیشوازی کران. وەزیری ئاوەدانکردنەوە جەختی کردەوە لەسەر هەوڵەکانی وەزارەت بە پشتیوانی حکومەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی سنورەکەو ئەنجامدانی پڕۆژەکانی رێگاوبان و خزمەتکردنی هاوڵاتیان. هاوکات سوپاسی ئیدارەی ناوچەکەی کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکاری کردنیان.
لای خۆشیەوە، جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سوپاس و پێزانیی ئاراستەی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو تیمی وەزارەت کرد بۆ هەوڵەکانیان لە خزمەتکردنی سنورەکە، هاوکات کۆمەڵێک داواکاریان خستە بەردەم وەزیری ئاوەدانکردنەوە کە خۆی دەبینیەوە لە داواکاری چاککردن و دروستکردنی رێگای چەند ناوچەتەکی سنورەکە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا لەمیانی بەسەرکردنەوەی رێگای دوسایدی دەربەندیخان-کەلار، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند؛ سەرەڕای ئەو 10ملیار دینارەی لە دو مانگی رابردو رەزامەندی لەسەر کراوە، لەئایندەیەکی نزیکی داهاتودا رەزامەندی لەسەر 60 ملیار دیناری دیکە دەدرێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی رێگای دوسایدی دەربەندیخان-کەلار، کە ئومێدەوارین ساڵی داهاتو ئەم کاتە پڕۆژەکە تەواو کرابێت.
ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا رێژەی ئەنجامدراوی پڕۆژەکە گەیشتوەتە 55٪ و زیاتر لە سێ کیلۆمەتری رێگاکە بەڕوی هاوڵاتیاندا دەکەینەوە کە لە پردی باوەنور دەستپیدەکات تاوەکو گوندی سەید مەحمود، بەوهیوایەین بڕگەکانی تری پڕۆژەکە لەمانگەکانی داهاتو ئیشی باشتری تێدا بکرێت.
وەزیری ئاماژەی بە رێگای دوسایدی رێگای کەلار کفری-ش کردو وتی: ئەم پڕۆژەیە رێژەی زیاتر لە 98٪ی تەواو کراوە، لەماوەی دو هەفتەی داهاتو سەرجەمی پڕۆژەکە لە سەدا سەد تەواو دەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا بەشێک لە گوندەکانی سەر بە ناحیەی سەرقەڵا کە دەکەونە سەر ئەو رێگایە بڕیارمان داوە رێگاکانیان بۆ چاک بکەین و قیرتاوی بکەین.
سەبارەت بە رێگای دوسایدی پەروێزخان-کەلاریش وتی: خۆشبەختانە رەزامەندی لەسەر ئەو پڕۆژەیە دراوەو ئومێدەوارین پێش کۆتایی ئەمساڵ دەستبکەین بەجێبەجێکردنی.
هەر دوێنێ وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەردانی پردی کۆنی گردە گۆزینەیان کردو کارکردن لە چاککردنی پردەکە دەستی پیکرد، کە درێژییەکەی یەک کیلۆمەترەو بە دوری سێ کیلۆمەتر دەکەوێتە خواروی شاری کەلارەوە.