سەرۆكی حكومەتی هەرێم : بڕیاری دروستكردنی شەش چاكسازی نوێ دەدات

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕای دەگەیەنێت، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتدا چاكسازی بەردەوامە و ڕەزامەندی سەرۆكی حكوومەتیش وەرگیراوە، شەش چاكسازی نوێ‌ دروست بكرێ‌.

ئەمڕۆ دووشەممە كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕای گەیاند، چاكسازی بەردەوامە و توانیومانە مووچە بۆ 15 هەزار كەمئەندام بگێڕینەوە كە شایستەن، تۆماری ناویان بەردەوامی هەیە كە ئەو كەمئەندامانەی مردوون یان گەشتی دەرەوەیان كردووە، ناوەكانیان لادەبرێن.

وەزیری كار گوتی، بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی چاكسازیی هەولێر بەردەوامە و بەرەو تەواوبوون دەچێت، هەروەها سەرۆكی حكوومەت بڕیاری داوە شەش چاكسازیی نوێ‌ دروست بكرێ‌.

باسی لەوەش كرد، ئەو چاكسازییانەی دروست دەكرێن، سێ چاكسازی بۆ ژنانە و سێیەكەی تریش بۆ نەوجەوانانە، خۆشبەختانە ئێستە خانەی پەرتەوازە لە دهۆك و سلێمانی دروست كراوە و ئەو منداڵانەی سەر شەقام دەبرێنە ئەو شوێنە.

چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، ئەوەیش بەمەبەستی ڕێكسختنەوەی سەرجەم خزمەتگوزارییەكان لە فەرمانگەكان پێشكەشی هاووڵاتییان دەكرێت.

Back to top button