مانگی داهاتوو.. شاندێكی یه‌كێتی سه‌ردانی توركیا ده‌كات

خواكوڕك

بڕیاره‌ شاندێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌ پێكهاتبێت له‌ سه‌ركرده‌ی هه‌ردووباڵی ناوه‌ندی بڕیار و زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كۆتایی مانگی ئازار سه‌ردانی توركیا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی و پارته‌ سیاسیه‌كان كۆببێته‌وه‌.

به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، تا ئێستا یه‌كێتی نه‌یتوانیوه‌ ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت هه‌ریه‌كه‌ له‌ كوڕێكی كۆسره‌ت ره‌سول و مه‌لا به‌ختیار و نه‌جمه‌دین كه‌ریم و چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی دیكه‌ له‌ شانده‌كه‌ بن.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی یه‌كێتی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ داواكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ و پرۆسه‌ی ئاشتی ناوخۆی توركیا و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كانی نێوان توركیا و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كورده‌كانی باكوور.

Back to top button