وهزيرى تهندروستى: ئێستا لە هێڵى سوورداین، دۆخى کوردستان لە تووشبوون بە پهتاى کۆرۆنا مەترسیدارە
وەزیری تەندروستیى حكوومهتی هەرێمى کوردستان هۆشدارى ئهوه دهدات كه دۆخى کوردستان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە، دهشلێت: ئێستا لە هێڵى سوورداین.
لە كاتى كردنهوهى کلینیکى ڕاوێژکاریى تووشبوانى ڤایرۆسی کۆرۆنا كه بە ئامادەبوونى د. سامان بهرزنجی، وەزیرى تەندروستیى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، كرايهوه ، د. سامان بهرزنجى له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامهنووسان گوتى،” ماوەى چەند هەفتەیەکە بەردەوام ژمارەى تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مردن بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لە هەڵکشاندایە و، لە ئێستادا ڕاپۆرتى پەتا زانی وەزارەتى تەندروستى لە ئامادەکاریدایە و ئەمڕۆ تەواو دەبێـت و ئاڕاستەى ئەنجوومەنى وەزیران و لیژنەى باڵای بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت،
وهزيرى تهندروستى ههرێمى كوردستان گوتيشى: بەپێی ئەو ڕاپۆرتە دۆخى کوردستان گەیشتووهتە هێڵى سوور و لە مەترسیداین، ”
بهرزنجى گوتيشى :” باشترین چارەسەر بۆ ئەو دۆخە خۆپارێزى و کارکردنى بەردەوامى سیستمى تەندروستیییە کە ئێستا هەموو دەزگاکانمان لە ئەرکدان.