وهزيرى ناوخۆ : هەر کەسێك مووچەخۆری حکومەت بێت ناتوانێت لە کۆمپانیا ئەمنییەکان کار بکات
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايدهگهينێت : بهپێى پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتییەکان هەلی کاری زۆر بۆ گەنجان دەرەخسینێت، دهشلێت : هەر کەسێك مووچەخۆری حکومەت بێت ناتوانێت لە کۆمپانیا ئەمنییەکان کار بکات
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتییەکان کۆبوونەوە و دواى كۆبوونهوهكهش .لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو پڕۆژە یاسایە هەلی کاری زۆر بۆ گەنجان دەرەخسینێت، هەر کەسێك مووچەخۆری حکومەت بێت ناتوانێت لە کۆمپانیا ئەمنییەکان کار بکات.”
وهزيرى ناوخۆ، گوتيشى:” لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 68 کۆمپانیای ئەمنی هەیە کە دەبێت دوای دەرچوونی یاساکە خۆیان لەگەڵی بگونجێنن.
رێبهر ئهحمهد، راشیگەیاند، لە کابینەی نۆیەم سەرۆکی حکومەت گرنگییەکی تایبەتی بەوە داوە کە رێکخستنەوە لە کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان بکرێت، چونکە پێشتر لە رووی یاسایی و ئەمنی و ئیداری تێکەڵییەک لە کارەکانیان هەبووە.
لەنارەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزیری ناوخۆ گوتى، ئەوەی لەسەر حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوویەتی، بە دڵنیاییشەوە ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێکارەکان نەبن و ئامارەکانیش زیاتر ببن، ئەوا رێکارەکان توندتر دەکرێن.
ههروهها لهبارهی پێدانی كامێراكانی چاودێری هاتووچۆش به كهرتی تایبهت، وهزيرى ناوخۆ دووپاتی كردهوه كه کامێراکانی چاودێری نادرێت بە کەرتی تایبەت.