سەرۆک بارزانی برووسکەيه‌كى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ده‌كات

سەرۆک بارزانی برووسکەيه‌كى پیرۆزبایی بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاراسته‌ى سکرتێری گشتیی ئه‌و حزبه‌ ده‌كات.
ده‌قى برووسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان:.
برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
سڵاوێكی گەرم
بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و سەركردایەتی و كادر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان جێگەی تایبەتتان لەناو بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان لە قۆناغە جۆراوجۆرەكاندا هەبووە و هیواداریشم ئەو بۆنەیە ببێتە مایەی پێشڤەچوونی زیاتری كاروباری حزبە تێكۆشەرەكەتان و هەروەها پتەوتربوونی پەیوەندی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان,
بمێنن بە خێر و خۆشی
مەسعود بارزانی
Back to top button