پۆليس: ئه‌و باوکه‌ى بە دەمانچە کوڕەکەی زامدار کردووە ده‌ستگير كرا
به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هه‌ولێر رايده‌يگه‌ينێت : ئه‌و باوکه‌ى بە دەمانچە کوڕەکەی زامدار کردووە ده‌ستگير كرا و دەستیش بەسەر دەمانچەیەک و پێنج فیشەکی زیندوودا گیرا
له راگه‌يێندراوێكدا كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هه‌ولێر له په‌يجى فهرميى خۆى له تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردۆته‌وه و رايگه‌ياند:” بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای ئاگادارکردنەوەیان کەوا لە شەقامی (30 مەتری) نزیک هۆتێل (شیراتۆن) کێشە لە نێوان باوک و کوڕێکدا دروست بووە و لە ئەنجامدا باوکەکە بە دەمانچە کوڕەکەی زامدار کردووە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبارە تەقەکەرەکەیان بە ناوی (ف. ل. ر) دەستگیر کرد،
لهراگهيێندراوهكهى به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هه‌ولێر هه‌وه‌رها هاتووه :” دەستیش بەسەر دەمانچەیەک و پێنج فیشەکی زیندوودا گیرا و بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەری.”