وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: نووسراوێك لە سۆشیال میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به دەرماڵەی بڕاوە ره‌تيده‌كه‌ينه‌وه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده رايده‌گه‌ينێت، نووسراوێك له سۆشیال میدیا سەبارەت ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا،سامان سيوه‌يلى، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، رايگه‌ياند:” ئه‌و نووسراوه‌ی لە سۆشیال میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به دەرماڵەی بڕاوە (مقطوع)ی مامۆستایان و چۆنیەتی خەرجکردنی لەسەر بنەمای بەشە وانە راست نییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ،ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه، ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی نییە و ھیچ نووسراوێکی فەرمی لەمبارەیەوە دەرنەچووە بۆ ئەم بابەتە و دەستکاریکردنی دەرماڵە لە دەسەڵاتی وەزارەتمان نییە.