راوێژکاری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی: له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆی رژدداین تا پێش هه‌ڵبژاردن پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه سنووری مادەی 140
پرسی ناوچە داگیرکراوەکان، کە بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ناسراوە، چەندین ساڵە مادەیەکی دەستووریی لەنێو دەستووری عێراقدا بۆ جێگیر كراوە کە مادەی (١٤٠)ه، ئەوەش بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی تەواوی کێشەکانی ئەو ناوچانە، بەڵام تا ئێستا حکوومەتەکانی عێراق، کاریان بۆ جێبەجێکردنی ئەو مادەیە نەکردووە و پشتگوێ‌یان خستووە. لای خۆیەوە، راوێژکاری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی، باسی هەوڵەكانی چارەسەركردنی دۆخی ئەو ناوچه کوردستانییە داگیركراوانە ده‌کات.
عارف روشدی، راوێژکاری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی، گوتی: ”هه‌وڵێک هه‌یه بۆ هێورکردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی که داعش رۆژانه هێرشی لێ ده‌کات، به‌تایبەت ناوچه‌کانی سنووری ماده‌ی ١٤٠، ئەمەش بۆ ئەوەی هەماهەنگییەک دروست بکرێت له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کان و هه‌وڵ بده‌ن بەر بە هێرشه‌کانی داعش بگرن و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له سنووری ماده‌ی ١٤٠دان، پێش هه‌ڵبژاردن ئارام بکرێنه‌وه، لەمبارەیەوە له‌گه‌ڵ به‌غدا به ڕژدی له‌سه‌ر خه‌تین“.
گوتیشی: “ئه‌مه‌ریکا و عێراق و دانیشتوانی ئەو ناوچانەش، دڵنیا بوون لەوەی به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه ناتوانرێت ئه‌و ناوچانه ئارام بکرێنه‌وه و دەرکەوتووە کە پێشمه‌رگه سه‌نگی مه‌حه‌که بۆ ئارامیی ئه‌و ناوچانه”.
پێوەند بە کار و ئامانجی پارتی دوای هەڵبژاردن لە بەغدا، راوێژکاری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی رای گه‌یاند: ”بۆ دانانی سه‌نگه‌ری کوردایه‌تی له به‌غدا و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی نه‌کرێته سه‌ر مافه‌کانی گه‌لی کوردستان، وه‌ک پارتی ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و ده‌ستپێشخه‌ریی نوێ پێوەند بە یه‌کڕیزیی کورد له به‌غدا“.
س: باسنيوز