وه‌زیری كاره‌با: قەرزی هاوبەشانی کارەبا دەکەینە 12 قیست
كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: وێستگه‌ی كاره‌بای كارۆئاوی دێره‌لوك به گه‌وره‌ترین پرۆژه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.
راشیده‌گه‌ێنێت: بە درێژایی تەمەنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە دەیەی 1980 لە عێراق، پرۆژەی دێرەلۆک بە یەکەم پرۆژەی کارۆئاوی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەژمێردرێت.
وه‌زیری كاره‌با ده‌شڵێت: پرۆژەکە بە دوو یەکەی بەرهەمهێنان، 38 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنێت و لەسەر قەرزی رێکخراوی جایکای ژاپۆنی بە تێچوونی 129 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت.
كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: چەند رۆژێکە رەوشی کارەبا باشتر بووە، ئەوەش پەیوەندی بە گەڕانەوەی دوو یەکەی کۆمپانیای ماس هەیە کە لە رۆژی 15 ی حوزەیران، پێنج یەکەی کۆمپانیاکە بەهۆی چاکسازی لە کار کەوتن و دواتر بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت 40 ملیۆن دۆلار وەک حەقدەست بۆی تەرخان کرا.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: لە شەش مانگی کۆتایی 2019، شەش مانگی یەکەمی کابینەی نۆیەم 6 هەزار سەرپێچی لابراون، لە ساڵی 2020 گەیشتە 10 هەزار سەرپێچی و لە ماوەی 7 مانگی ئەمساڵیش 5 هەزار سەرپێچی لابراون، کە دەکاتە 21 هەزار سەرپێچی.
بۆ نە‌هێشتنی سەرپێچییەکان و پێدانی کارەبا لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە بە هەندێ شوێنی وەک (بازرگانی، ماڵ و پێشەسازی) لیژنەیەک بە ئەندامەتی هەر چوار وەزارەتی ( کارەبا، داد، شارەوانی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو) پێکهات، پێدانی کارەبا بەم شوێنانە بەم مانایە نییە کە رەواتی بدات بەوەی کە بە یاسایی دروست کراون، بەلکو تەنیا بۆ خەملاندنی کارەباکەی بووە.
هه‌روه‌ها وه‌زیری كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: بە پێی یاسا و رێنمایی، هەر هاوبەشێکی کارەبا ئەگەر دوو جار بە سەر یەکەوە کرێی کارەبا نەدات، کارەباکە دەبرێت، بەڵام ئێمە دۆخی هاووڵاتیانمان لە بەرچاو گرتووە و کارەبای کەسمان نەبڕیوە.
ده‌شڵێت: لە ماوەی نۆ مانگدا، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە %15ی لێخۆشبوو‌ن بۆ قەرزی کرێی کارەبا هەبوو.
كه‌مال محه‌مه‌د راشیده‌گه‌ێنێت: ئێستا قەرزی هاوبەشانی کارەبا دەکەینە 12 قیست، کە دەتوانن مانگانە لەگەڵ کرێی کارەباکەیان بدەن.
كه‌مال محه‌مه‌د ده‌شڵێت: تا ئێستا 800 هەزار پێوەری زیرەک لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەستراون.
بەر لە پرۆژەی پێوەری زیرەک بە فیڕۆچوونی کارەبا لە%44 بوو، ئێستا بۆ %36 نزم بووەتەوە.
وه‌زیری كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە %12 بە فیڕۆچوونی کارەبا بابەتێکی تەکنیکییە و لە تەواوی جیهاندا هەیە.
بە هۆی پێوەری زیرەکەوە، لە 7 مانگی 2021 لە بەروارد لەگەڵ 7 مانگی 2019، بە رێژەی 3.12 کاتژمێر کارەبامان زیاتر داوە.
له‌كۆتاییدا كه‌مال محه‌مه‌د رایده‌گه‌ێنێت، لە سوودەکانی دیکەی پێوەری زیرەک:
– بۆ خوێندنەوەی پێوەر ناچینە ناو ماڵان،
– زێدەڕوویی کەم بووەتەوە،
– پاراستنی تۆڕەکانی کارەبا باشتر بووە و سووتانی گۆڕەر چارەسەر بووە.
– سنوودارکردنی بڕی پێدانی کارەبا بۆ 49 ئەمپێر، ئەگەر هاوبەشانی کارەبا رازی بن لە زستان و هاویندا ئەم بڕە کەمتر بکرێت، دەتوانین کارەبای زیاتر بدەین.
– نە‌هێشتنی سەرپێچییەکان ئاسانتر بووە و پێویستی بە چوونی لیژنەکانی سەرپێچی نییە، کە هەندێجار کێشە لێ دەکەوتەوە.