کەشناسی : ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوکردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌مه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌ و ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش ساماڵ ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، راشیده‌گه‌ێنێت، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

سێشه‌مه‌ 10-8-2021
هه‌ولێر 40 پله‌ ، دهۆك 39 پله‌ ، سلێمانی 42 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 43 پله‌.

چوارشه‌مه‌ 11-8-2021
هه‌ولێر 41 پله‌ ، دهۆك 38 پله‌ ، سلێمانی 42 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 44 پله‌.

Back to top button