پۆليسى هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێكى ئافره‌ت به‌تۆمه‌تى دزينى 65 ميسقاڵ زێر و پاره‌ ده‌ستگير كرا

به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هه‌ولێر رايده‌يگه‌ينێت : ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌،تۆمه‌تبارێكى ئافره‌ت به‌تۆمه‌تى دزينى 65 ميسقاڵ زێر و پاره‌ ده‌ستگير كرا.

 له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هه‌ولێر له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردۆته‌وه‌ و رايگه‌ياند:”بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باشوور، تۆمەتبارێکی ئافرەتیان بە ناوی (ز. م. ھ) بە تۆمەتی دزینی (65 مسقاڵ زێڕ) و بڕی (2 ملیۆن و 500 هەزار دینار) دەستگیر کرد.”

 له‌راگه‌يێندراوه‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هه‌ولێر هه‌روه‌ها هاتووه‌ :”تۆمەتباری ئاماژەپێکراوی سەرەوە، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە گوێرەی ماددە (444) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا  .”

Back to top button