له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان مه‌هه‌په‌ هه‌ڵمه‌تێك دژی ئه‌كه‌په‌ ده‌سپێده‌كات

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی توركیا، له‌ پێشوازی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاڵای كوردستان له‌ فرۆكه‌خانه‌ و كۆشكی چانكایا و شوێنه‌كانی دیگه‌ی پێشوازی هه‌ڵكرا، له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی و میدیاكانی نزیك له‌ مه‌هه‌په‌ هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاند ده‌ست پێكردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ 28/2/2017 ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی (مه‌هه‌په‌) له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستوور رایگه‌یاند، هه‌ڵكردنی ئاڵای پێشمه‌ركه‌ و كوردستان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌ و ناتوانین ئۆقره‌ بگرین ئه‌وكاته‌ی ئاڵای كوردستان له‌ كۆشگی چانكایا ده‌بینین.

له‌لایه‌كیتر رۆژنامه‌ی (سۆزغۆ)ی نزیك له‌ مه‌هه‌په‌ له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ته‌وه‌ری سه‌ركی سه‌رنووسه‌ر له‌ بابه‌تێكدا ده‌ڵێت، ئه‌ردۆگان دۆخێكی نه‌خوازراوی له‌ توركیا دروست كردووه‌ و ئاڵای كوردستانی تا ئاستی ئاڵای توركیا به‌رزكردۆته‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ شتێكی قبوڵ نه‌كراوه‌ و پێویسته‌ رابگیردرێت.

رۆژی 26/2/2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئه‌سته‌نبول و له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك ئاڵای كوردستان له‌ پێشوازی هه‌ڵكرا و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كۆشكی چانكایا، جارێكیتر ئاڵای كوردستان دانرایه‌وه‌.

Back to top button