بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی: بەکارهێنانی ڤاکسین هەنگاوی سەرکەوتنە بەسەر کۆرۆنادا

د. سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە بەرەی ڕەوشی کۆرۆنا و بارودۆخی نەخۆشخانەکان ڕایگەیاند ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە بەشێوەیەک لە نەخۆشخانە تایبەتی و گشتییەکان لە بەشی چاودێری وورد شوێنی مانەوەی نەخۆش نەماوە و خۆپارێزییەکان لە ئاستی پێویستدا نین و ووتیشی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە سێ ئاستدا بەرنامە و کارەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دانا.

ئاستی یەکەم: وشیاری تەندروستی و پابەندبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکان
ئاستی دووەم: بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی و کۆرۆنا، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پێکوتەی دژ کۆرۆنا وەربگرن.
ئاستی سێیەم: تووشبوون.

لە ئێستادا کار لەسەر ئاستی یەکەم و دووەم دەکرێت.
د.سەباح نەسرەدین ڕاشیگەیاند لەماوەی ڕابردوودا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون کار لەسەر وەرگرتنی پلازما دەکرا بەڵام لە ئێستادا بەکارهێنانی ڤاکسین هەنگاوی سەرەکییە بۆ بەهێزبوونی بەرگری لەش و سەرکەوتنی هاوڵاتیان بەسەر کۆرۆنادا لەبارەی ڕەوشی نەخۆشخانەکانیش ئەوەشی خستەڕوو پزیشکان و کارمەندان لە نەخۆشخانەکان و کلینیکە ڕاوێژکارییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا گیرۆدەی دەستی ئەو نەخۆشانەن کە لەکاتی تووشبوون بە کۆرۆناچارەسەری هەڵەیان وەرگرتووە ئەمەش وادەکات بارودۆخیان تێکبچێت و نەتوانرێت بەپێی پێویست چارەسەریان پێ بدرێت
د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد سەرەڕایی پشکنینی هاوڵاتیان لە ناوەندەتەندروستییەکان لە ڕێگای تیمی گەڕۆکەوە پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکرێت و هاوڵاتیانیشی دڵنیاکردەوە گومانیان لە ڤاکسینەکان نەبێت هەرسێ جۆرەکەی ڤاکسین لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە ڕێگەیان پێدراوە و کۆمپانیای باوەڕ پێکراو دروستی کردوون.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتی وەک بەڕێوبەرایەتیمان پێویستمان بە بیست و شەش هەزار کارمەندن و پزیشکە تا لە ئاستێکی مام ناوەندا خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتیان بکرێت بەجۆرێک کە ئێستا چواردە هەزار کارمەندن و پزیشکی هەیە و 50% لایەنی مرۆیی بۆ کۆرۆنا و خزمەتگوزارییەکانی دیکەیە کە ئەمەش ڕێژەیەکی کەمە بەڵام سەرەڕایی ئەوەش تەندروستی سلێمانی لە خزمەتگوزاری فریاکەوتندا لە ئاستێکی باشدایە بەراورد بە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری  عێراق.
لە کۆتایدا د.سەباح نەسرەدین سوپاسی کارمەندانی خۆبەخشی کرد بۆ کار و ئەرکەکانیان لە بواری تەندروستی و ئەو خزمەتە گەورەی پێشکەشی دەکەن.

Back to top button