مستەفا كازمی رووبه‌ڕووی بكوژی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لا ده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دوای ئه‌وه‌ی بكوژی عه‌بیر خه‌فاجی، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا و هێنرایه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رووبه‌رووی بوویه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ،مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێوسته‌ دادگا رۆڵی خۆی له‌سزادانی بكوژه‌كه‌دا بگێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ په‌ند بۆ كه‌سانی دیكه‌ و ئه‌وانه‌ی ده‌ست درێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان.

جێگای ئاماژه‌یه‌ دوێنی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لا ته‌قه‌ی لێكراو به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته‌ كه‌ربه‌لا و سه‌ردانی ماڵی عه‌بیر خه‌فاجی، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لای كردو دواتریش رووبه‌رووی بكوژه‌كه‌ بۆوه‌.

11

Back to top button