ئەمەریکا هێزێکى چەکدارى نوێ لە سوریا دروست دەکات
ئەمەریکا هەوڵەکانى چڕکردوەتە بۆ پێکهێنانى هێزێکى چەکدار لە هۆزە عەرەبەکانى ناوچەکانى رۆژهەڵاتى سوریا و رۆژئاواى کوردستان.
رۆژنامەى وەتەنى سورى بڵاویکردەوە، ئەمەریکا لە رێگەى هێزەکانیەوە لەسوریا هەوڵەکانى چڕکردوەتە بۆ پێکهێنلنى هێزێکى چەکدار لە هۆزە عەرەبەکانى ناوچەکانى رۆژهەڵاتى سوریا بۆ ئەو مەبەستە دەستیان بە گەڕان و کۆبونەوە کردوە لەگەڵ هۆزە عەرەبەکانى ناوچەکانى قامیشلۆ وحەسەکە.
بەپێى هەواڵى ئەو رۆژنامە سوریە کە یەکێکە لە میدیاکانى لایەنگرى حکومەتى سوریا، لەئێستادا ئەمەریکا سەرقاڵى ناونوسینى ئەو کەسانەن کە دەیانەوێت ببنە ئەندامى ئەوهێزە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمى هیچ زانیاریەکى لەبارەى پێکهێنانى ئەو هێزە ئاشکرا نەکردوە.