تاڵیبان کۆنترۆڵی پایتەختی نۆ ویلایەتی ئەفغانستانی کرد

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، شاری فه‌یزئاباد سەنتەری ویلایه‌تی بەدەخشان لە باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان کە هاوسنوورە له‌گه‌ڵ تاجیكستان، چین و پاكستان كه‌وته‌ ژێر كۆنترۆڵی تاڵیبان.
ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵو رایگەیاند، نوێنەری پارێزگای بەدەخشان، حوجه‌توڵڵا هرامداند به‌ میدیاكارانی راگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی تاڵیبان نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر هێرشیان ده‌ست پێ كردووه‌ بۆ شاری فه‌یزئاباد.
حوجه‌توڵڵا هرامداند تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سێ جار هێرشه‌كانی چه‌كداران تێک شكێندراون و شه‌وی رابردووش، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاره‌كه‌ پاشه‌كشه‌یان كردووه‌.
ناوبراو تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سەنتەری ویلایه‌ته‌كه‌ به‌ته‌واوی كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كۆنترۆڵی تاڵیبان.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ دوێنێ سەنتەری ویلایه‌تی بەغلان باكووری ئه‌فغانستان و سەنتەری ویلایه‌تی فەراهی رۆژئاوای ئه‌فغانستان، كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی تاڵیبان.
لە ئێستادا تاڵیبان لە کۆی 34 سەنتەر لە ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان 9 سەنتەری کۆنتڕۆڵ کردووە.
Back to top button