پارێزگارى هه‌ولێر: ھەشت پڕۆژە لەسەر بودجەی پەرەپێدان لە سنووری خەلیفان و باسرمە و بالیسان جێبەجێ دەکرێن

پارێزگاری ھەولێر ئاشكراى ده‌كات، ژماره‌يه‌ك پڕۆژە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر لە سنووری خەلیفان و باسرمە و بالیسان جێبەجێ دەکرێن و له‌ ماوه‌يه‌كى نزيك ده‌كه‌وێته‌ وارى جێ به‌جێ كردن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 11-8-2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، گوتى: “ژماره‌یەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لە دەرەوەی شاری ھەولێر جێبەجێ دەکرێن،كه‌ پێكدێن له‌  ڕێگەی خەلیفان زینەتیر و، ڕێگەی دۆڵی مەلەکان و شێخ تۆرابیش دەگرێتەوە، ”

پارێزگارى هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا گوتيشى :” ئەو چوار پڕۆژەیە لە چوارچێوەی ئەو ھەشت پڕۆژەیەوە جێبەجێ دەکرێن، کە بە گوژمەی دوو ملیار دینار لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی چاکردنەوەی ڕێگەوبانی ھەولێر دياركراوه‌ تاوه‌كو جێ به‌جێ بكرێت.”

پارێزگاری ھەولێر زياتر گوتى: “مزگێنی بە خەڵکی دۆڵی بالیسان دەدەین لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێگەی دۆڵی بالیسان بۆ زینەتیر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”

Back to top button