دیمانه‌یه‌كی سه‌رۆك بارزانی دوای 40 ساڵ، به‌كوردى بڵاو ده‌كرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ گۆڤارێكی عه‌ره‌بی ئه‌نجام دراوه
چڵ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمه‌ڵێك رووداو و پرسی سیاسیی له‌باره‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ گۆڤاری (موقف العربي) تاوتوێ كردووه، به درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌و رووداوانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی كوردستان و ناوچه‌كه باسی لێوه كردوون، یه‌ك به دوای یه‌ك هاتوونه‌ته دی، وه‌رگێڕی دیداره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییش لەبارەی ئامانجی لەو كارەدا، روونكردنەوەی زیاتر دەدات.
سه‌رباز بایز سرێشمه‌یه‌ی، وه‌رگێڕی دیمانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ گۆڤاری (موقف العربي) رایگه‌یاند: ”ئامانج له وه‌رگێڕانی ئه‌و دیداره‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ زمانی كوردی كه له ساڵی 1981 ساز دراوه، نیشاندانی هه‌ڵوێستی سیاسیی نه‌گۆڕی سه‌رۆك بارزانییه له‌باره‌ی پرسه كوردستانییه‌كان و باسكردنی كۆمه‌ڵێك رووداوی سیاسی و پێشهاتی سیاسییه، كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق و هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته دی“.
وه‌رگێڕی دیداره‌كه سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ش: ”ئه‌و جۆره دیدارانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، كه ره‌هه‌ندێكی مێژووییان هه‌یه، پێویسته بپارێزرێن و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه خه‌باتی نه‌پساوه و به‌رده‌وامی سه‌رۆك بارزانی و هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه سیاسییه‌كانی له‌باره‌ی زه‌رووریه‌تی به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كورد به نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو بگه‌یه‌ندرێت“.
س: باسنيوز