كۆمەڵی ئیسلامی ئامادەكاری دەكات بۆ هەوپەیمانی لەگەڵ مالیكی لە هەڵبژاردنەكانی عێراق

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە هەندێك پەرلەمانتاری یەكێتی و فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ئامادەكاری دەكەن بۆ هاوپەیمانی كردن لەگەڵ لیستی نوری مالیكی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دا، ئەندام پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامیش دەلێت، “پێمان وانییە ھاوپەیمانیەتیکردن لەگەڵ دەوڵەتی یاسا خیانەت بێت”.

ئاڵا تالەبانی كە بەكەسێكی نزیك لە مالیكی ناسراوە،سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیشە، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە پێگەكەی خۆی، لە پۆستیکدا وێنەی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەیانی لەگەل فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: ”ھەردوو فراکسیۆن رێک کەوتین” زانا سەعید رۆستایی پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامیش دەلێت،  ئێستا درک بەوە دەکەن بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ھەندێ لیستی عەرەبی دەیانەوێ لەگەڵ لیستە کوردستانییەکان ھاوپەیمانی دروست بکەن، بێ گومان لەگەڵ ھەموو لیستەکان ھەوڵی خۆیان دەدەن، گوتیشی: “پێمان وانییە ھاوپەیمانیەتیکردن لەگەڵ دەوڵەتی یاسا خیانەت بێت، چونکە ئەوە سیاسەت و ھەڵبژاردنە، تۆمەتبارکردن بە خیانەت لە شوێنی خۆی نییە”.

بەگوێرەی زانیاریە میدیایەكان، ئێران لەهەوڵی ئەوەدایە ( یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو+ لیستی دەولەتی یاسا و مالیكی ) هاوپەیمانیەك پێك بهێنن، بۆ ئەوەی لەدژی هەژموونەكانی پارتی و بارزانی بوەستنەوە، رێگری لە سەربەخۆی كوردستان بگرن و مالیكی بگەرێنەوە سەر دەسەڵاتی عێراق، ئەمەش لەزاری زانا سەعید رۆستای پشتراست دەكرێتەوە، كە هەولێك هەیە بۆ  ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ھەندێ لیستی عەرەبی دەیانەوێ لەگەڵ لیستە کوردستانییەکان ھاوپەیمانی دروست بکەن، رۆستایش دەلێت بێگومان كۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ ھەموو لیستەکان ھەوڵی خۆیان دەدات”.

Back to top button