کەشناسی هەرێم : پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستانـ ، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: به‌ پێی پێشبینییه‌كان، له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم به‌راورد به‌رۆژانی پێشووتر چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

پێنجشه‌مه‌ 12-8-2021
هه‌ولێر 41 پله‌ ، دهۆك 39 پله‌ ، سلێمانی 41 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 45 پله‌.

هه‌ینی 13-8-2021
هه‌ولێر 40 پله‌ ، دهۆك 38 پله‌ ، سلێمانی 40 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 41 پله‌ ، كه‌ركوك 43 پله‌.

Back to top button