شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لە کۆبوونەوەدان

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار گوتی، شاندێکی باڵای فەرماندەی هاوبەشی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چەند تەوەرێک کۆدەبنەوە، لە وانە پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەشی سوپا و پێشمەرگە. 

ئەو سەرچاوەیە  گوتی، ئەمڕۆ شاندێکی فەرماندەی هاوبەشی عێراقی کە شاندێکی باڵا دەبێت سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن لەبارەی چەند تەوەرێک، لەوانە گفتووگۆکردن لەبارەی ژوورە هاوبەشەکانی ناوچە کوردستانیەکان و پێکهێنانی دوو لیوا بۆ ئەو ناوچانە و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەردوولا.

سەرچاوەکە زیاتر گوتی، لەکۆبوونەوەی نێوان ئەو شاندە و شاندی وەزارەتی پێشمەرگە هاوپەیمانانیش بەشداری تێدا دەکەن بۆ ئەوەی ئاگاداری هەموو وردەکاریەکانبن، چونکە کار دەکرێت بۆ ئەوەی دوو لیوای هاوبەش بۆ ناوچە کوردستانیەکان دروست بكرێن.

 

س:kdp.info

Back to top button