وهزارهتى كاروبارى شههيدان و ئهنفالكراوان لیستی ناوی ئەو زیندانییە سیاسییانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت بڵاوكردهوه
له راگهیاندراوێكدا كه واژووی عهبدوڵڵای حاجی مهحمود وهزیری كاروباری شههیدانی لهسهره، ئهمڕۆ پێنجشهمه 12 ى 8 ى 2021 ، وهزارهتى كاروبارى شههيدان و ئهنفالكراوان ، لیستی ناوی 145 زیندانی و گیراوی سیاسی بڵاوكردهوه ، رايگهياند: دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (757) لە رێکەوتی 12/8/2021 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (145) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی سێیەم، ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنووسیان تەواوکردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و حوزەیرانی 2021.
بەڕچاوکردنی ئەم خاڵانە:
1. ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2. ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردووە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی كه ژمارهيان 145 كهسه: