سوپاسالاری پێشمه‌رگه ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان شاندى وەزارەتی بەرگری عێراق و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه باس ده‌كات
شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراق، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه،گەیشتنە هەولێر، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، كۆبوونه‌وه و سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ش ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه باس ده‌كات.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان، فه‌ریق جه‌مال ئیمنكی، سوپا سالاری پێشمه‌رگه، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌نووسيدا باسى لى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان له گه‌ڵ شاندى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق كرد‌و گوتى، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگی عێراق، تایبه‌ت به دروستكردنی ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش له دیاله، رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، مه‌خموور، كه‌ركووك و خانه‌قین، كۆبوه‌وه و دامه‌زراندنی دوو لیوای هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ، له سه‌ر هێڵی ته‌ماسی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبووه‌نه‌وه‌كه بوو، هه‌ردوو لا و هاوپه‌یمانانیش، پێیان خۆشه، ئه‌و لیوایانه دروست بكرێت.
سوپا سالاری پێشمه‌رگه، گوتيشى:” له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری، رێكه‌وتین و دوا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌كه‌ن، پاشان ره‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرن، دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و رێككه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ین سه‌باره‌ت به ميزانيه و كاره‌كانى ئه‌و ليوايانه.
باسى له‌وه‌شكرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ليوايه كاره‌كانيان سه‌ركه‌وتوو بوو ئه‌وا ليواى تر‌ى هاوبه‌ش دروست ده‌كه‌ين.