بزانە بۆچی ئاڵای كوردستان لەسەرۆكایەتی كۆمار بۆ بارزانی دانەنرا

خواكوڕك

پاش كۆشكی نوێی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بە پێی رمزیاتی دبلۆماسی لەو وڵاتە ئاڵای هیچ وڵاتێك لەسەرۆكایەتی كۆماری توركیا دانانرێت تەنها لەیەك كاتدا ئاڵا دادەنرێت ئەگەر هاتوو لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا دا كۆنگرەی رۆژنامەنووسی هەبێت ئەویش ئاڵایەكی بچووك لەتەك ئاڵای توركیا دادەنرێتــ”.

پاش سەردانەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا بۆ وڵاتی توركیا توركیا بەپێی رەمزی دبلۆماسیەتی ئەو وڵاتە ئاڵای كوردستانی لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورك لە ئیستەنبۆل هەڵكرد، بەڵام لەكۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار ئاڵای كوردستان دانەنرا، ئەمەش بووە هۆی رەخنەگرتنی هێزە سیاسیە ناوەخۆیەكانی نەیاری بارزانی، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك لە سەرۆكایەتی كۆمار هیچ ئاڵایەك بۆ هیچ سەركردەیەكی جیهانی دانانرێت ئەمەش یاسایەكی ئەو وڵاتەیە لە بابەتی دبلۆماسیەتدا”.

 

پاش نۆژەن كردنەوە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار لەسەردەمی سەرۆكی كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگاندا، عورفی دبلۆماسیەتی ئەو وڵاتە لەدانانی ئاڵا گۆڕانكاری بەسەر داهاتوو، لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا دا بەپێی رەمزی دبلۆماسیەتی ئەو وڵاتە هیچ ئاڵایەكی دەوڵەتانی جیهان لە سەرۆكایەتی كۆمار دانانرێت، تەنها لەكاتی بەرێوەچوونی كۆنگرەی رۆژنامەوانی دا ئاڵایەكی بچووك لە بەردەم سەرۆكەكاندا دەدەنرێت لەو كوشكە نوێیەی سەرۆكایەتی كۆمار”.

 

ئەردۆگان لەپێشوازی مەلیكی مەغریب
ئەردۆگان لەپێشوازی وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریكا
ئەردۆگان لە پێشوازی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا
ئەردۆگان لەپێشوازی جێگری سەرۆكی ئەمریكای پێشوو
ئەردۆگان لەپێشوازی سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپای پێشوو
ئەردۆگان لەپێشوازی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا
ئەردۆگان لەپێشوازی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەلمانیا و سەرۆكی ئێستا ئەلمانیا
ئەردۆگان لەپێشوازی سەرۆكی چین
ئەردۆگان لەپێشوازی راوێژكاری ئەلمانیا
ئەردۆگان لەپێشوازی سەرۆكی گشتی ناتۆ

 

Back to top button