بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە هاووڵاتیەك لە ناحیەی کانی ماسێ شەهیدبوو
بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە هاونیشتمانییەکی گوندێکی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە سنووری قەزای ئامێدی شەهید بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسنوورەکە بەدەزگای میدیایی خواکوڕگی رایگەیاند، “ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری سەنتەری قەزای ئامێدییان بۆردوومان کردووە و بەو هۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستبووە.”
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد کە ئەو کەسەی شەهیدبووە ناوی ئیبراهیم حەسەنە و تەمەنی 50 ساڵە، چووبوو بێستانەکەی ئاو بدات لەوێ شەهید بووە”.