فەرمانگەی میدیا و زانیاریی : حکوومەت ٤ ملیار دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لەکوردستان خەرج کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت:” حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە هەرێمی کوردستان وەکو هەنگاوی یەکەم خەرج کرد و بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج کرد.

 

لەراگەیێندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند “، بڕی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە هەرێمی کوردستان وەکو هەنگاوی یەکەم خەرج کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند:” ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاکان خەرج دەکرێت بەمشێوەیەی خوارەوە:

١- پارێزگای هەولێر ٩٢٥ ملیۆن دینار.
٢- پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین یەک ملیار دینار.
٣- پارێزگای دهۆک ٥٧٥ ملیۆن دینار.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەی دەشلێت:” هەر بۆ هەمان بابەت حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج کرد.

Back to top button