کەشناسی : پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و كه‌ش و هه‌وا فێنك ده‌بێته‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌مه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به‌رۆژان و هه‌فته‌كانی پێشوو  ئه‌مڕۆ چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زن و كه‌ش و هه‌وا فێنك ده‌بێته‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی  له‌پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

شه‌مه‌ 14-8 – 2021

هه‌ولێر 41 پله‌ ، دهۆك 40 پله‌ ، سلێمانی 40 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 44 پله‌.

یه‌كشه‌مه‌ 15-8- 2021

هه‌ولێر 42 پله‌ ، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 41 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 41 پله‌ ، كه‌ركوك 44 پله‌.

Back to top button