ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران 11 بڕیاری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌مئاوی ڕاگه‌یاند
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، كه ڕۆژی پێنجشه‌م به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه، به ده‌سپێشخه‌ری سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كاره‌با و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و ڕاوێژكاران و بۆردی پرۆژه‌كان ئه‌نجام دا.
له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه 11 بڕیار و ڕاسپارده په‌سه‌ندكران، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌می ئاو چاره‌سه‌ر بكرێت، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
1- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار راسپێردرا هەفتەی داهاتوو سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک بكات لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و ناوەندی یاسایی و راوێژی ستراتیژی و بۆردی پڕۆژەکان، بە مەبەستی داڕشتن و دانانی بەرنامەیەک بۆ ستراتیژی رووبەڕووبونەوەی کەمی ئاو و بەردەوامیدان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە بەشێوەیەکی خولی و مانگانی جارێک.
2- تەرخانکردنی گوژمەی 1 ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار مانگانە، بۆ مانگەکانی 8-9-10 و پێدانی دەستەڵاتی خەرجکردن بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
3- پابەندکردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ ئەوەی لە ماوەی هەفتەیەکدا بە هەماهەنگی لەگەڵ بۆردی پڕۆژەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، راپۆرتێک ئامادە بکات لەسەر هەردوو پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی 4 و پڕۆژەی ئاوی بارزان و دڵنیابوون لە توانای کۆمپانیاکان لە جێبەجێکردن و تەواوکردنی ئەو پرۆژانە و دۆزینەوەی سەرچاوەی پارەدارکردن (تمویل).
4- پابەندکردنی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی دوو رۆژدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك ئامادە بکات بە مه‌به‌ستی دابینکردنی کارەبای 24 سه‌عاتی بۆ بیرەکانی ئاوی خواردنەوە.
5- پابەندکردنی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بە سەربازی و شارستانیی، بە ئامادەکردن و دابینکردنی ئالیات و تانکەر و هەماهەنگی کردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ گەیاندن و گواستنەوەی ئاو بە ئاسانی بۆ ئەو گەڕەکانەی كێشه‌ی کەمی ئاویان هەیە.
6- پابەندکردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئامادەکردنی راپۆرتێک کە تیایدا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد لەسەر هێڵی گواستنەوەی ئاو و پاڵاوتنی و پێوەرەکانی ئاو و پێداویستییەکانی چاککردنەوەی پڕۆژەکانی ئاو و خەزانەکانی ئاو و کۆکردنەوەی داهاتی ئاو (جیبایە) چۆن ئەنجام دەدرێت و لە چ ئاستێک دایە و ئاستەنگەکانی چین، لە ماوەی 15 رۆژ بۆ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بەرزی بکەنەوە.
7- راسپاردنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ناردنی دۆسیەی پڕۆژەکانی دروستکردنی بەنداو لەسەر شێوازی هاوبەشی کەرتی گشتی و تایبەت (PPP) بۆ دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.
8- راسپاردنی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی کارەبا، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ لێكۆلێنه‌وه له‌وه‌ی كه تا چەند سوود لە بەنداوەکان وەردەگرین بۆ کارەبا.
9- راسپاردنی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوە بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتە پێوەندیدارەکان و ئەنجامدانی کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا و ئێران لەسەر شێلوبوون و گرتنەوەی ئاو.
10- پابەندکردنی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان لە بەفیڕۆنەدانی ئاو و کارەبا بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار و کارەبا و ئەوقاف و کاروباری ئاینی و پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
11- راسپاردنی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، بە مەبەستی کارکردن و هەماهەنگی کردن لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەرچوواندنی یاسای پاراستنی ئاو.