ڤيديۆ: بەنزینخانەكان بەھێز كرانەوە

سوپای لوبنان و هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ ڕاستەوخۆ و لە جوڵەیەکی بەرچاودا چوونە ناو كێشەی قەیرانی سوتەمەنی وڵاتەوە.

سوپا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە یەکەکانی هەڵدەکوتنە سەر وێستگە داخراوەکانی سووتەمەنی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی سووتەمەنی خەزنکراو لەوێ.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە بڕی سووتەمەنی زەوتکراو ڕاستەوخۆ بە بێ بەرامبەر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت

سوپا لە تویتەر نوسیویەتی کە ئەندامەکانی “دەست دەکەن بە هەڵکوتانە سەر وێستگەکانی پڕکردنەوەی سوتەمەنی داخراو و هەموو ئەو بڕە بەنزینانەی کە لەم وێستگانەدا هەڵگیراون زەوت دەکەن و ڕاستەوخۆ بەبێ دەرماڵە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێن”

 

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button