بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 15 ى 8 ى 2021 ،ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند.

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان  له‌راگه‌يێندراوێكدا كه‌ له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵايكردۆته‌وه‌ راى گه‌ياند: تۆمه‌تبارێك به‌ناوی ( م، ن ) لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ده‌ستگیر كرا، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 87 ) گرام کریستاڵ و بڕی ( 140 ) گرام جامایکا و بڕی ( 10 ) گرام هێرۆین .”

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ده‌شلێت:” بەپێی ماددە ( 25 ) لەیاسای ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا

Back to top button