ڤيديۆ: ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی سەبارەت بە کوشتنی موسا باباخانی بڵاو کردەوە
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی سەبارەت بە رووداوی کوشتنی موسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) کە پارتێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەی ئاسایشی هەولێر كه ئهمرۆ يهكشهممه له پهيجى فهرميى خۆى بڵاويكردۆتهوه و تێدا هاتووە: لە رێکەوتی ٧ی ئابی ٢٠٢١، لە شاری هەولێر تاوانی کوشتنی موسا باباخانی، کە خەڵکی کرماشانی کوردستانی ئێرانە لە یەکێک لە هۆتەلەکان راگەیێندرا، پاش لێکۆڵینەوە لە ژمارەی گومانلێکراو و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست لەسەر ئەم تاوانە، دەرکەوت کەوا گومانلێکراوی سەرەکی کەسێکە بە ناوی (سەرمەد داود عبد علی) ناسراو بە سامان ئیلامی.
ئەوەش خراوەتە روو، کە پەڕاوی سەرەکی بۆ تاوانە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن دەرچووە بۆ گومانلێکراوی سەرەکی تاوانەکە (سەرمەد داود عبد علی) کە رایکردووە و بەدواداچوون بەردەوامە بەمەبەستی دەستگیرکردنی و لێکۆڵینەوەش لەرووداوەکە بەردەوام دەبێت و لەهەر پێشڤەچوونێک رای گشتی ئاگادار دەکەینەوە و دانیشتوانی هەولێر دڵنیا دەکەینەوە کە وەک هەمیشە دامەزراوە ئەمنییەکان بە چاوکراوەیی دەمێننەوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵیان.