سێ سەربازی تورك كوژران
وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سێ سەربازی ڕاگەیاند
ئەو وەزارەتە وتیشی: “سەربازەکان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چەپکە بروسکە لە كوردستانی عێراق کوژراون”.
گوتیشی: “دوێنێ بۆمبێکی چێندراو لەلایەن تیرۆریستانەوە لەو ناوچەیەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە 3 سەرباز کوژران و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون کە بۆ چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە”.
سەرچاوە : RT عەرەبی