پەخشی پێنج کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ناوخۆیی، له ههرێمى كوردستان دێته راگرتن
پەخشی پێنج کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ناوخۆیی، له ههرێمى كهردستان دێته راگرتن .
بەپێی نووسراوێکى وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ دووشەممە 16-8-2021 بە واژۆی شێروان عهولا خورشيد،بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنهوه به وهكالهت لە وەزارەتی رۆشنبیری دەرچووە، به هۆكارى سەرپێچیکردنی رێنماییەکانی پێشکەشکردنی بەرنامەی خێرخوازی،پەخشی کەناڵەکانی (تەسەوف، خێزان، ئاسمان، رۆژ و داهێن) رادەگیرێن.