نوێنەری سەرۆك بارزانی بۆ كاروباری دەڤەری بارزان: لەدایكبوونی پارتی و رابەر و رمزی خۆنەچەماندن یادێكی شكۆدارە

مەلا مستەفا مەسعود بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی بۆ كاروباری دەڤەری بارزان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك بارزانی و سەرجەم پەیڕەوانی ڕێبازی پارتی و بارزانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کادر و ئهندام و لایهنگران و دڵسۆزانی پارتی و كوردستانپەروەران، كرد.
لە پەیامەكهی نوێنەری سەرۆك بارزانی بۆ كاروباری دەڤەری بارزان، كه بە بۆنەی (۷٥)ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان كە هاوكات یادی لەدایكبوونی سەرۆك مەسعود بارزانییە،بڵاوكردۆتهوه تێداهاتووە: ”پارتی دیموکراتی کوردستان لە ۱٦ـی ئابی ۱۹٤٦ لەسەر دەستی سیمبوڵی رزگاریخوازی و ئازایەتیی نەتەوەکەمان بارزانیی باوک و ڕێبەری ڕۆحیی نەتەوەییمان دامەزرا، ئەم یادە مەزن و شکۆدارە هاوکاتە لەگەڵ لەدایکبوونی ڕەمزی خۆنەچەماندن و پێشەوا و ڕابەری نیشتمانی و پێشمەرگەی سەربەخۆیی کوردستان، بەڕێز جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی باوکی ئازیزم هێژا سەرۆك بارزانی و سەرجەم پەیڕەوانی ڕێبازی پارتی و بارزانی دەکەم، بە تایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کادر و ئهندام و لایهنگران و دڵسۆزانی پارتیمان و گشت کوردستانیانی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر“.
ههروهها له پهيامهكهى نوێنەری سەرۆك بارزانی بۆ كاروباری دەڤەری بارزان،هاتووه: ”لەم یادە پرشنگدارەدا، پەیمان دووپات دەکەینەوە کە هەردەم لەسەر ڕێبازی پیرۆزی باوکی ڕۆحیمان بەردەوامبین لە ژێر سەرکردایەتیی حەکیمانەی سەرۆک مهسعود بارزانی تێبکۆشین لە پێناو بەدی هاتنی گشت ماف و ئامانجە نیشتمانیەکانمان و سەربەخۆیی کوردستان“.