محهمهدی حاجی مهحمود ساڵیادی دامهزراندنی پارتی له سهرۆك بارزانی پیرۆز دهكات
بهبۆنهی 75 ههمین ساڵڕۆژی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان محهمهدی حاجی مهحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرۆك بارزانی دهكات.
دهقی پهیامی پیرۆزبایی بهڕێز محەمەد حاجی مەحمود بۆ بهڕێز مهسعود بارزانی:
بهڕێز جهنابی سەرۆک مهسعود بارزانى
بهڕێزان ئهندامانى مهکتهبی سیاسی و سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان
بە بۆنهى حەفتاو پێنج ساڵەی دامهزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانهوه، کە رۆژێکى مێژوویی و پرشنگدارى نەتەوەیى و بووژانەوەى بزاڤى کوردایەتییە لە سەر تاسەرى کوردستاندا پیرۆزبایى گەرم پێشکەش بە بهڕێزتان و سەرجەم ئهندامان و لایهنگرانى پارتە تێکۆشەرەکەتان ئەکەین.
دامهزراندى پارتى دیموکراتى کوردستان لەو کاتەدا کە سەردەمى دووبارە بنیادنانەوەى دەوڵەتان و سەربەخۆیى بەشێکى ترى گەلانى ناوچەکە بوو، لە کاتێکدا هێشتا دنیا بە کوردستانیشەوە لە ژێر تەپو تۆزی شەڕی جیهانی دا بوو هەنگاوێکى گەورە و کاریگەری پێشکەوتوو خوازانەى ئەو سەردەمەو ئەلف و بێی نەتەوەیی و نیشتیمانی ئەو سەردەمەو سەرکردایەتى شۆڕش و خەباتى نەتەوەییمان بوو بە ئامانجى بەدیهێنانى مافە ڕەواکانی کورد و کوردستانێکى ئازاد و دیموکرات.
ئێستاش، لەم هەل و مەرجە دا کە هەرێمی کوردستان بەقۆناغێکی نوێ دا ڕاگوزەر ئەبێت پارتە تێکۆشەرەکەتان ئەو یادە شکۆمەندە ئەکاتەوە، ئەخوازین خەبات و تێکۆشانی هاوبەشی نێوان حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە بچێ لەئاست زەرورەتی ئەم قۆناغەدا بین کە هەرێمی کوردستانی پیایدا ڕاگوزەر ئەبێت.
پارتە تێکۆشەرەکەتان لەم کاتەدا ئەم یادە مەزن و پیرۆزە ئەکاتەوە پارتی دیموکراتی کوردستان هێزێکی کاریگەری کوردستان و عێراق و ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، هەر بۆیە ئەرکێکی قورسی ئەو قۆناغەی لەسەر شانە، ئەوەش یەکڕیزی هێزە سیاسیەکانی کوردستان و ڕێکخستنی ماڵی کوردستانی و بەرەیەکی یەکگرتوو ئەوێت لە چوارچێوەی ئەنجومەنێکی سیاسی بۆ ماڵی کوردستانی کە کۆکەرەوەی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان بێت، هەر ئەوەش دەستەبەری بە دەست هێنانی تەواوی مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانمانە، بەو هەنگاوەش دەتوانرێ باری ژیانی خەڵکی کوردستان باشتر بکرێت، تاوەکو ژیانێکی شایستە بژی و خوێنی شەهیدە سەربەرزەکانمان ئاسودە و سەرفراز بکەین.
جارێکى کەش لەگەڵ جوانترین پیرۆزبایى، جەخت لەسەر پەیوەندى دۆستانەو تێکۆشانى نیشتمانى نێوان حزبى سۆسیالیست و پارتى دیموکراتى کوردستان ئەکەینەوە، هیوادارین ئەم یادە پیرۆزە ببێته هاندهرێک بۆ زیاتر بههێزبوونى ههرێمى کوردستان و یهکڕیزى نێو ماڵى کوردستانی و هێزه سیاسیهکان، لەپێناو خزمهتى زیاترى هاوڵاتیانى کوردستان و ئامانجە باڵاکانى گەل و نەتەوەو نیشتیمان.
لەگەڵ ڕێزماندا
محەمەد حاجى مەحموود