بۆ خانەنشینى ئه‌فسه‌ران و پێشمەرگە بڕیارى نوێ درا

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ داواى ئاماده‌كردنى ليستى ناوى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ده‌كات كه‌ به‌پێ ى ته‌مه‌نيان پێويسته‌ خانه‌نشين بكرێن.

 

لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى ئەمیندارێتى گشتى کردووە و واژووى جێگرى سه‌رۆكى هه‌يئه‌ى ئه‌ركانى له‌سه‌ره‌ ، و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ تێدا، وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رونکردنەوە لەبارەى خانەنشینى هێزەکانى پێشمەرگە دەدات و داوایان لێدەکات لیستى ئەو ناوانەیان ئاراستە بکەن کە بەپێى تەمەن خانەنشینى له‌ نێو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌پێ ى پله‌كانيان دەیانگرێتەوە.

 

نوسراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە کە بە ژمارە ٦٧٧٥ لە ٢٦ى تەمووزى ٢٠٢١ دەرچووە ئاماژە بەوە كراوە كە دەبێـت هەموو بەڕێوەبەرایەتی و یەكەكان لیستی ناوی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەیان بۆ بنێرن كە تەمەنی خانەنشینی دەیانگرێتەوە. بە پێی نووسراوەكەش ئەوەی پلەی فەریق لە 63 ساڵی خانەنشین دەكرێت و لیوا 60 ساڵ و عەمید 58 ساڵ و عه‌قید 55 ساڵ و موقەدەم 53 ساڵ و رائید و نەقیب 49 ساڵ و مولازم 45 ساڵ و پلەی پێشمەرگەی ئاسایی بە 45 ساڵ تەمەن خانەنشین دەكرێن.

 

Back to top button