بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی 75 ساڵهی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆز دەکات
بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی، بهبۆنهی 75 ساڵهی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكهیهكی پیرۆزبایی ئاراستهی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
دهقی بروسكهكهی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی :
بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی
بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ب/ پیرۆزبایی
بەبۆنەی (٧٥)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی (پارتی دیموکراتی کوردستان)بە گەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین ھیوادارین بەردەوام بن لە خەبات بۆ خزمەتی زیاتری گەل و نیشتمان، یادی دامەزراندنی پارتی لەکاتێکدایە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە بارودۆخێکی ھەستیاردا گوزەر دەکا بۆیە پێویستە ھەوڵەکان بخرێنە گەڕ لە پێناوی یەکگرتوویی و یەکھەڵوێستی نێوان لایەنە سیاسیەکان بەتایبەتی و گەلەکەمان بە گشتی بۆ ئەو مەبەستەش پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێ ڕۆڵی گرنگی نیشتمانی بگێڕێت بە ھاوکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھەموو پارت و لایەنە سیاسیەکانی تری کوردستان لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەل و نیشتمان. جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەین.
شادو سەرکەوتوبن
ناوەندی باڵای بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
١٦-٨-٢٠٢١