عەلی باپیر هێشتا كاتی سەربەخۆی كوردستان نیە
خواكوڕك
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی لووتكەی سێ لایانی ئیسلامی كە هەریەكە لە رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی و ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بەشدار بوون تێیدا، عەلی باپیر دەلێت مافی چارەی خونووسین مافێكی رەوایی نەتەوەكانی دونیایە بەڵام بۆ سەربەخۆی كوردستان راو بۆچوونی جیاوازمان هەیە لە جێبەجێ كردنی دا”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ساڵێك بەر لە ئێستا عەلی باپیر لە كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاندبوو كە كاتی سەربەخۆی كوردستان نەهاتووە، لە وتەكانی دا ئەمرۆ 28ی 2ی 2017 لەكاتی كۆبوونەوەی سێ لایانی ئیسلامی هەمان بۆچوونی دووبارە كردووە و رایگەیاند كە میكانیزمی جێبەجێ كردنی سەربەخۆی كوردستان، بۆچوونی جیاوازمان لەسەری هەیە، چاودێرانیش پێیان وایە ئێستاش عەلی باپیر پێی وایە كاتی سەربەخۆی كوردستان نیە”.
ئەم قسانەی عەلی باپیر لەكاتێكدایە، لە ئێستادا گۆڕانكاری گەورە لەناوچەكە روودەدەن، وا بریارە شاندێكی گەورەی هێزە سیاسیەكانی كوردستان بۆ مەبەستی سەربەخۆی كوردستان سەردانی بەغدا بكەن و بەفەرمی لەگەڵ بەغدا باسی سەربەخۆی كوردستان بكەن”.