کەشناسی : ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌مه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت، له‌و ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما هاوشێوه‌ی رۆژانی پێشووتر ده‌بێت و ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ساماڵ ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی  به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

چوارشه‌مه‌ 18-8-2021
هه‌ولێر 42 پله‌ ، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 43 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 44 پله‌.

پێنجشه‌مه‌ 19-8-2021
هه‌ولێر 42 پله‌ ، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 43 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 44 پله‌.

Back to top button