نووسه‌رێكی عێراقی رێوشوێنی پێوست بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كات

خواكوڕك
كه‌سایه‌تی و نوسه‌رێكی دیاری عه‌ره‌ب رایده‌گه‌ینێت، كوردستان گه‌لێكی داگیركراو نییه، به‌ڵام له رێگه‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوولاوه ده‌كرێت سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نرێت و هیچ رێگرییه‌ك بۆ ئه‌وه نییه، به‌هه‌مان شێوه‌ی سوودان، ئێستا له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زیاتر قبووڵ كراوه.
تاریق حه‌رب نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری عێراقی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه ده‌ڵێت، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ڕووی یاسایییه‌وه و به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناكرێت، چونكه یاسای نێوده‌وڵه‌تی رێگه به مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌دات، به‌ڵام بۆ گه‌لانی ژێرده‌ستی داگیركه‌ر، خۆ كوردستان گه‌لێكی داگیركراو نییه، به‌ڵام له رێگه‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوولاوه (عێراق و هه‌رێمی كوردستان) ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانه‌وه حه‌رب به مالپه‌ڕی ووشه‌ی راگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به‌و شێوه‌ی ئێسا جیا ببێته‌وه،ئه‌و ناوچانه‌ی پێ نادرێته‌وه، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا چاره‌نووسی به‌شێك له‌و ناوچانه یه‌كلا بكه‌یته‌وه ئینجا باسی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌یت.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رازی بوونی هه‌ندێك له‌حزبه‌كانی سلێمانی، ئه‌و نووسه‌ره عێراقیه ده‌پرسێت، ئه‌گه‌ر بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی درا، ئاخۆ سلێمانی و پارته‌كانی ئه‌وێ رازین؟، دواتر هه‌رخۆشی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه و كه به‌دڵنیلییه‌وه تاكه ووشه‌ی “نه‌خێر” به‌كارده‌هێنێت.